AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٢٢ ٠٧:٢٢

سپای پاسداران وردەکاری نوێ لەسەر وڵامدانەوەی بە هێرشەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

سپای پاسداران وردەکاری نوێ لەسەر وڵامدانەوەی بە هێرشەکانی ئەمریکا ئاشکرا دەکات

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شوێنی خزنی سووتەمەنی و کۆگاکانی تەقەمەنی لە بنکەی ئاسمانیی شازادە حەسەن لە ئوردن خاپوور کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو، دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سپای پاسداران بۆ ڕاگرتنی دوو کەشتیی سەرپێچیکار کە بە کوژاندنەوەی سیستمەکانیان و جووڵەیان بە ئاراستەیەکی نایاساییدا، کەشتیوانی لە گەرووی هورمزیان خستبووە مەترسییەوە، هێزی منداڵکوژی ئەمریکا کە هاندەری ئەو جموجووڵە نایاسایی و مەترسیدارانە بوو، جارێکی دیکە بە کردە ئامانجی بنکە کەنارییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، سروشتی بەربەریی خۆی ئاشکرا کرد .

لە قۆناغی یەکەمی وەڵامدانەوەی ئەم پێشێلکاریانەدا، جەنگاوەرە بە پەرۆشەکانی ئیسلام بە تەقاندنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاگریان لە چەند کۆگایەکی گەورەی مووشەک و کۆگای سووتەمەنی لە بنکەی ئاسمانی شازادە حەسەن لە ئوردن بەردا.

ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی جەنگاوەران بەردەوامە و ئەنجامەکانی لەم لێدوانانەی خوارەوەدا دەخرێنە بەردەمتان.

لە بەرامبەر ئەم دڕندەییانەی ئەمریکا، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی دژە هێرشەکانیاندا، ناوەندە گرنگەکانی چاککردنەوەی کۆپتەرەکان، هەنگاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەلیکترۆنی P-8 و ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکای منداڵکوژ لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین لەناوبرد.

News ID 59955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha